|
(ههوالو راگه‌یاندن)( سیاسی )( کولتۆری )( ئده‌بی )( مافی مروڤ)(ازادی بیروباوه‌ر )( ته‌نز وه نۆکته)
|
|
|
|
||||
![]() ![]()
فڕۆکه‌ی برای نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا، که‌وته‌خوار و 6 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوژران
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، "عه‌زامه‌دین گوندوز"، سه‌رمایه‌داری کورد و برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا، له کاتێک دا که به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌چوونه پشوودان، له ڕووداوێکی گوماناوی دا که‌وته‌خوار و 6 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوژران. "عه‌زامه‌دین گوندوز"، سه‌رمایه‌داری کورد و برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان له ئه‌مریکا، له کاتێک دا که ده‌یه‌ویست به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری "سانتا مۆنیکا"ی کالیفۆرنیا به مه‌به‌ستی پشوودان بچێته که‌مپێک له "کێرن واڵه‌ی" هه‌مان ئه‌یاله‌ت، له مه‌ودای 800 مه‌ترسی فڕۆکه‌خانه‌که، به هۆیه‌کی نادیار و گوماناوی که‌وته‌خوار و به خۆی و هاوسه‌ر، دوو مناڵ، خوشک و برایه‌کی کوژران. "عه‌زامه‌دین گوندوز" که خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌کی نیزێک ئامه‌د له باکووری کوردستانه، زیاتر له 36 ساڵه له ئه‌مریکا ده‌ژیت و له‌م وڵاته ناوی خۆی بۆ "ئادام پاسار" گۆڕیبوو، خه‌ریکی پیشه‌ی کڕین و فرۆشی ئه‌ملاک بوو و سه‌روه‌تێکی زۆری کۆکردبۆوه و هاوکات برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا بوو. فڕۆکه‌ی ناوبراو 4 که‌سی بووه که‌چی کاتی که‌وتنه‌خوار 6 که‌سی تێدابووه. به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی "عه‌بدوڵغه‌فار گوندوز" ناسراو به "کانی غوڵام"، وه‌کو نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا ده‌ناسرێت و مافی په‌نابه‌ری سیاسی هه‌یه و تورکیا داواکاره که ناوبراو ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه. کانی غوڵام له ئه‌مریکا دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردان به ناوی "تۆڕی زانیاری کوردان و ئه‌مریکیه‌کان یا " Kurdish İnformation Network" و له کاتی گیرانی پارله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی رهجن و دێمۆکراسی کوردان (له‌یلا زانا و هه‌ڤالانی) له‌به‌رده‌رگای کۆنگره‌ی ئه‌مریکا مانی گرتبوو و چالاکی زۆریشی دژ به تورکیا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام تا ئێستا پێوه‌ندیه‌ک له نێوان ئه‌م ڕووداوه و کانی غوڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتره.
|
|||||
|
|||||